ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له پڕۆژه نه‌وتیه‌كانی ئاغاجه‌ری و به‌نده‌ر ماهشه‌هر بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له ساڵانی ڕابردوودا وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.