به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی ڕه‌سمی شاغڵ له ٣٤ سه‌كۆی به‌رهه‌مهێنانی گازی پارسی جنووبی له ڕۆژی ١٤ی به‌فرانباره‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه و مانگرتنه‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌یه.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان هیچ ڕاپۆرتێكی كاری ڕاده‌ستی به‌رپرسانی شیركه‌ت ناكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ٣٧ سه‌كۆی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی گاز له ناوچه‌ی پارسی جنووبی، ته‌نیا ٣ سه‌كۆی ١ و١٤ و ٨ له‌و مانگرتنه دا به‌شدار نه‌بوون و ٣٤ سه‌كۆی دیكه په‌یوه‌ست به‌و ناڕه‌زایه‌تیه بوون و له هه‌نارده‌كردنی ڕاپۆرته‌كان خۆیان بواردووه. كرێكارانی ڕه‌سمی خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠، په‌رداختی مابه ته‌فاوه‌ت، وه‌لانانی باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قدسه‌ت و مه‌زایا، په‌رداختی پاداشی خانه‌نشینی، دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بێهداشتی و ده‌رمانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی نه‌وتن.