كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شیركه‌تی نه‌وتی ئابادان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌بێ شیركه‌ته‌كانی واسیته‌ی دابین كردنی هێزی كار له پرۆسه كارییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه وه‌ڵا بنێت. كرێكارانی په‌یمانكاری سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی به‌رده‌وام خوازیاری وه‌ڵانانی شیركه‌تكانی په‌یمانكاری و واسیته‌كان هه‌روه‌ها دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یین، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هێچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازی كرێكاران نه‌داوه‌ته‌وه.