ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند شاری ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فوتابیانی كچ له یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی مه‌ریوان ڕاپه‌ڕینیان كرد و گونتڕۆڵی مه‌دره‌سه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت و له شاری بوكان قوتابیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان لێ كردن و دوو قوتابی ته‌مه‌ن ٧ و ١٠ ساڵ به‌سه‌ختی برینداربوون، هه‌روه‌ها قوتابیانی شاره‌كانی كه‌ره‌ج، تاران و زاهیدان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆكانی ئازادی تاران، په‌ردیسی شومالی تاران، شه‌ریف، ته‌باته‌بایی، شێخ به‌هایی، پێشه‌سازی ورمێ، نه‌وشیره‌وانی بابۆل، ڕازی كرماشان له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، خوێندكاران خوازیاری ئازادی هاوڕێ به‌ندكراوه‌كانیان و وه‌لانانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی له زانكۆكان دا بوون، شایانی باسه كه له زانكۆی ڕازی كرماشان هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و به‌سیج هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.