ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیان و خوێندكارانی مه‌دره‌سه و زانكۆکان له چه‌ند شاری ئێران دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی مازه‌نده‌ران وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی له نێو حه‌وشه وده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی گیلان له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دروشمی “نه ڕووسه‌ری، نه تووسه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری“یان به‌رزكرده‌وه، خوێندكارانی خواجه نه‌سیر دروشمی “هه‌ر ته‌قه‌یان كرد و كوشتیان، ئێڤینیان سووتان” و “قسه‌ی حه‌قمان كرد به‌ڵام وڵاممان به قیشهك درایه‌وه“یان وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆكانی به‌هه‌شتی و عه‌لامه ته‌باته‌بایی مانیان گرت و دروشمه‌كانی “توپ، تانك،موسه‌لسه‌ل، چیتر كاریگه‌ر نییه، به دایكم بڵێن ئیدی كچی نییه“، “عاڵفی هه‌رزه تۆی، ژنی ئازاده منم” و “میوانی بكوژمان ناوێت، عاڵفی ههرزەمان ناوێت” یان به‌رزكرده‌وه، له‌زانكۆی خواڕه‌زمی خوێندكاران زه‌رفی خۆراكه‌كانیان هاورده ده‌ره‌وه و له نێو حه‌وشه‌ی زانكۆ کچ و کوڕ بە تێکەڵ نهاریان خوارد، له زانكۆی هونه‌ری تاران كچان و كوڕان ده‌ستیان گرت و سروودی ئازادیان خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها قوتابیانی مه‌دره‌سه له تاران له‌چكه‌كانیان فڕێ دا و هاواریان كرد “سیگناڵ لێ مه‌ده‌ن دروشمه‌كان بڵێنه‌وه“، له زانكۆی شیراز خوێندكاران مانی بێده‌نگیان گرت و به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كردن و ١٢ خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “بێهنیا جانباز” و “ئایناز فوولادوه‌ند“، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز دروشمی “به‌سیجی بێ ڕیشه، ئێره خۆ شه‌ریف نییه“یان وته‌وه و قوتابیانی شاری سنه به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“یان وته‌وه.