کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ و خوێندكارانی زانكۆ له‌ ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ و خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی ده‌بیرستانی سینا له‌ شاری سنه‌ به‌ دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێبه‌ندانیان سازكرد، هه‌روه‌ها قوتابیانی شاری قه‌زوین به‌ ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ دروشمیان وته‌وه‌ و قوتابیانی گه‌ڕه‌كی چیتگه‌ر و ئازادشاری تاران و هه‌روه‌هخا شارستانی شه‌هریار دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌ و خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه‌”یان به‌رزكرده‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی یه‌زد و خواڕه‌زمی تاران دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه‌ و خوێندكارانی ئه‌میركه‌بیر و سه‌نعه‌تی شه‌ریف له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و داوای ئازادی هاوڕێكانیان كرد، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شاهڕوود و خه‌یامی مه‌شهه‌د دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌ و خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی و كوردستان سلف سرویسیان تێكه‌ڵ كرد، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا و زانكۆكانی ئیسفه‌هان و شیراز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری وه‌لانانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی بوون، خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز دروشمی “یاشاسن كوردستان و بژی ئازه‌ربایجان”یان وته‌وه‌ و خوێندكارانی زانكۆی تاران و ئازادی كه‌ره‌ج و خوێندكارانی زانكۆكانی ئامول و نه‌یشابوور دروشمی “دادپه‌روه‌ری له‌ كوێیه‌”یان به‌رز كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مه‌ترسیداربوونی دۆخی “سۆهه‌یلا حیجاب” له‌ زیندانی كرماشان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ئاست نه‌بوونی كه‌پسوولی گاز

-

نه‌بوونی سیسته‌می ئاوڕه‌سانی له‌ ٢٢٣ گوندی نێكشاری به‌لووچستان

-

سه‌پاندنی ١٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو لاو به‌بیانووی سه‌ماكردن

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٩ لاوی به‌لووچ له‌ شاری زاهیدان

-

باروودۆخی خراپی بومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی خۆێ

-