ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له شاره جیاجیاكانی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ددان پزیشكی به دروشمی “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” كۆبوونه‌وه و خوێندكارانی عه‌لامه ته‌باته‌بایی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، خوێندكاری زانكۆی ئه‌لزه‌هرا و پیام نووری مه‌ریوان به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی په‌یام نووری مه‌ریوان و ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كرد، خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز دروشمی “له كوردستان تا ئازه‌ربایجان خوێنین ته‌واوی ئێران”یان به‌رز كرده‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه قوتابیان له شاره‌كانی دێولان، كه‌ره‌ج، شه‌هریار،تاران، مه‌ریوان، سنه، شیراز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “قوتابی ده‌مرێت به‌ڵام زیلله‌ت قبووڵ ناكات”یان به‌رز كرده‌وه.