ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خوێندكارانی چه‌ند زانكۆی تاران دژبه كوشتنی “مه‌هسا” و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندیه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی “ئه‌لزه‌هرا”، زانكۆی تاران، زانكۆی “عه‌للامه‌ی ته‌باته‌بایی” و “علووم و ته‌حقیقات”ی تاران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه بهرپریانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ده‌رگای هاتووچۆی زانكۆی تارانیان به ڕووی خوێندكارانی ناڕازی داخستووه و ڕێگه‌ی ناده‌ن بچنه ده‌ره‌وه.