ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆ له شاره‌كانی ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و تاران دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی خوێندكارانی زیندانی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ته‌علیقی چه‌ندین مامۆستا كه پشتیوانیان له خۆڵپێشاندانهكان كردبوو و هه‌روه‌ها ئازادی خوێندكارانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆ له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و تاران به مانگرتن و كۆبوونه‌وه پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و داوایان كرد ته‌واوی خوێندكارانی زیندانی و هه‌روه‌ها زیندانیانی سیاسی ده‌ست به‌جێ ئازاد بكرێن.