دانیشتووانی گوندی پووشت بادانی ئه‌رده‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌رمانان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست بێ ئاوی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری یه‌زد تووشی ته‌بی ئاوی سه‌خت هاتوون و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی داگیركردنی زه‌وی خه‌ڵك و لێدانی بیری قووڵی ئاو ده‌یه‌وێت ئاوی خواردنه‌وه بۆ ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و نیزامییه‌كانی دابین بكات. لێدانی بیری ئاو بۆ ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كان و بایه‌خ نه‌دان به كێشه و گرفتی خه‌ڵك، توڕه‌یی گوندنشینانی پارێزگای یه‌زدی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه گوندنشینان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.