کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئامه‌د دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئامه‌د دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی شاری ئامه‌د له‌ باكووری كوردستان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا به‌ بیانووی هێرشی پ.ك.ك بۆ سه‌ر كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی په‌هباد له‌ شاری ئانكارا هێرشێكی به‌رینی كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، زیاتر له‌ ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٤٤ كه‌س بریندار بوون. كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بۆردوومانی ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری وه‌كوو به‌رق، ئاو و سووته‌مه‌نی له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌زاران ئاواره‌ی لوبنانیش ڕوویان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كردووه‌، كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی توڕه‌ كردووه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كوردانی باكووری كوردستان و ئورووپا چه‌ند جار دژ به‌ ده‌وڵه‌تی تورك خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ بوون.