شه‌وی شه‌ممه زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوو و چه‌ندین كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له به‌شێك له شه‌قامه‌كانی شاری شنۆ تێكهه‌ڵچوونی قورس له نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و خه‌ڵكی ناڕازی ڕوویداوه و هێزه‌كانی ڕژیمیان ناچار به پاشه‌كشه كردووه، هه‌روه‌ها لاوێكی ئه‌و شاره كه به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه و له‌داهاتوودا ناسنامه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كرێت. ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی سپای پاسداران و هێزه تایبه‌ته‌كانی دژ تیرۆر شاره‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كردووه. هه‌روه‌ها له‌شاری ورمێ له گه‌ڕه‌كی “ئیسلام ئاوا” شه‌ڕێكی قورس له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه و بنكه‌یه‌كی به‌سیجی ناوچه‌كه سووتێندراوه، هه‌روه‌ها شاره‌كانی بۆكان و مهاباد و مه‌ریوان لاوانی شۆڕشگێر به‌شێك له شه‌قامه‌كانی شاریان داخست و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه، له شاری سنه و كرماشانیش وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی، خه‌ڵكی ناڕازی له هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ده‌رگیر بوون، یه‌ك له‌و ناچانه “حه‌سه‌ن ئاوا“ی سنه بوو كه بنه‌كه‌ی به‌سیجیان به‌سه‌ر سه‌ركوتگه‌راندا ڕووخاند و سه‌ركوتگه‌ران ناچار بوون هێز له‌ناو شاره‌وه بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك بێنن. به‌پی دوایین زانیارییه‌كان شاری سنه له سێ ڕێیانی شه‌ریف ئاوا كۆوونه‌ته‌وه و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشم ده‌ڵێنه‌وه.شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو ٥٠٠ چالاكوانی ژن له شه‌قامی فیرده‌وسی به وتنه‌وه‌ی دروشم سه‌ركوتی ژنان و خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد.