شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ ٢٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام خه‌ڵكی ناڕازی دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی زه‌نجان به‌دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خه‌ڵكی شاری یاسووج شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه، له شاری قوروه خه‌ڵكی ناڕازی ڕێگای هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخست و له شاری سه‌لاسی باوه‌جانی تێكهه‌ڵچوونی سه‌خت له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم هاته ئاراوه و لاوێك به‌ناوی “ئاریه‌ن موریدی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون، خه‌ڵكی بوێری سنه له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره تا كاتی نیوه‌شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه،به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان هێزه‌كانی ڕژیم خۆپێشانده‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و چه‌ندین كه‌سیان له گه‌ڕه‌كی “ته‌قته‌قان” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له ویلاشار و به‌هاران و كه‌مه‌ربه‌ندی شار شه‌ڕی سه‌حت له نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه، له شاری سه‌قز و بۆكان و مهابادیش خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و به‌پێی زانیارییه‌كان چندین كه‌س له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له بۆكان و مهابادیش شه‌ڕی قورس له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی ڕوویداوه، له شاری تاران و گه‌ڕه‌كه‌كانی نازی ئاباد و تاران پارس و خاك سفید شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه گونتڕۆڵ كرا و له شاری شیراز ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌خت له نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا و له شاری ڕه‌شت شه‌قامه‌كان به‌ڕووی سهركوتگهراندا داخرا.