ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، مهاباد، كرماشان سه‌لاسی باوه‌جانی و ئیزه، گه‌لووبه‌نده‌ك و گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و تاران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه لاوانی شاری گه‌لووبه‌نده‌ك شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له شاری تاران خه‌ڵكی ناڕازی دووباره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان به‌رز كرده‌وه، له گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بوون، ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ له شاری ئیزه‌ی خووزستان خۆپێشاندانێكی به‌هێز به‌ڕێوه‌چوو، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش لاوانی بوێری شاره‌كانی سنه، سه‌لاسی باوه‌جانی، كرماشان، سه‌قز و مهاباد به ئاگردانی لاستێك و سه‌نگه‌ربه‌ندی له سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕێگه‌یان له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گرت و دروشمی ئازادی، ئازادیان وته‌وه.