ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی تاران، بۆكان، سنه، كه‌ره‌ج، نه‌یشابوور، لاهیجان و ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، قوتابیانی سنه و بۆكان بۆ جارێكی دیكه به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ژن، ژیان، ئازادی“یان به‌رزكرده‌وه و قوتابیانی مه‌ریوانیش دروشمی “ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین، یه‌ك به یه‌ك له ناو ده‌چین” یان وته‌وه، هه‌روه‌ها شه‌وی هه‌ینی لاوانی سنه له چوارڕێیانی فه‌ره‌ح شه‌قامه‌كه‌یان داخست و دژبه خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، له شاری نه‌یشابوور خه‌ڵكی ئازای ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ركو‌تگه‌رانیان ئاگردا، له شاری تاران به وتنه‌وه‌ی دروشم و سازكردنی ڕێبه‌ندان ڕێگای هاتووچۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیان داخست، له شاری كه‌ره‌ج كوڕان و كچانی بوێر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، له شاری لاهیجان و وه‌رامین لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و شه‌قامه‌كانیان داخست. هه‌روه‌ها له شاری خۆڕم ئاوا، خه‌ڵكی تۆڕه‌ی ئه‌و شاره هێرشیان كرده سه‌ر حه‌وزه‌ی عیلیمه‌ی ئاخونده‌كان و مه‌دره‌سه‌كه‌یان تێكدا.