کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سه‌قز، سنه‌، دیوانده‌ره‌، تاران، به‌نده‌رعه‌باس، كه‌ره‌ج، خه‌ڵكی ناڕازی بۆ ١٩مین ڕۆژی به‌ده‌وام دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلای ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیمه‌رگ بۆ خامنه‌یییان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی ڕابردوو له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری سنه‌ خۆپێشاندان و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه‌، له‌ شاری دیوانده‌ره‌ش لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌ و چه‌ندین كه‌سیان به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون وپاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گه‌مارۆ درا، له‌شاری سه‌قزیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵك كرا و چه‌ند كه‌س برینداربوون، له‌ شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و كه‌ره‌ج خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌، خه‌ڵكی تاران له‌ شه‌قامه‌كانی وه‌لیعه‌سر و شه‌ریعه‌تی سه‌نگه‌ربه‌ندیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوژران  و برینداربوونی ١٧ كه‌س له‌ به‌لووچستان

-

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-