شه‌وی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، له چه‌ند شاری ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی چالاكی به‌ڕێوچوو و لاوانی شۆڕشگێڕ به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه شه‌وی ڕابردوو به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی به‌لووچستان و جوانڕۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی ئازا و بوێری تیكاب ماڵی به‌كرێگیراوێكی ڕژیمیان ئاگردا و له شاری تاران ئه‌ندامێكی سپای پاسداران كه ده‌ستی له كوشتن و سه‌ركوتی ناڕازییاندا هه‌بوو له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه كوژرا و له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كانی ئه‌و شاره بانگی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” به‌رز كرایه‌وه.