شه‌وی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له چه‌ند شار دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره و به‌تایبه‌ت له شه‌قامی ئینقلاب ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازد بكرێت”یان به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت له‌شه‌قامی موعه‌لیم كۆبوونه‌وه و له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ر به‌ندكراواندا به توندی مه‌حكووم كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشگێڕی كه‌ره‌ج دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه و یادی “مه‌جید ڕه‌هنه‌وه‌رد”یان به‌رز ڕاگرت و لاوانی مه‌شهه‌د له بلواری وه‌كیل ئاباد دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه.