شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخواز له چه‌ند شاری ئێران دژبه ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ته‌ورێز ڕێپێوانێكی هێمنانه‌یان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و له ڕوودسه‌ری گیلان لاوانی بوێر شه‌قامه‌كانیان داخست، خوێندكارانی زانكۆی نه‌وشیره‌وانی بابۆلیش به دروشمه‌كانی “زه‌یدان،كوردستان، چاو و ڕووناكی ئێران” و “سڵاو له سه‌ربه‌داران، نه‌وید، موحسین و یاران” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی ئازای دێهده‌شت بنكه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان دایه به‌ر ده‌ستدڕێژی كولله و له مه‌لایه‌ر لاوانی شۆڕشگێڕ ده‌فتره‌ی نوێنه‌ری خامنه‌یان ئاگردا و له شاره‌كانی سنه و سه‌قز ماڵی دوو به‌كرێگیراوی ڕژیم سووتێندار، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له شه‌قامی سه‌تارخان دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.