شه‌وی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شۆرشگێڕ له چه‌ند شاری ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له چه‌ند ناوچه‌ش دژی بنكه‌كانی به‌سیج چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی تاران به‌كاتی شه‌و له‌به‌رده‌م ماڵی “موحسین شكاری” كۆبوونه‌وه و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان به‌رزكرده‌وه، له شاری ڕوودسه‌ری گیلان لاوانی شۆڕشگێڕ له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی “موحسین شكاری” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد و لاوانی بوێری شاری سنه به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست و ماڵی به‌كرێگیراوێكی ڕژیمیان ئاگر تێبه‌ردا، له ده‌ڕه‌شاری ئیلام لاوانی خه‌باتكار ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕژیمیان سووتاند و له شاری یاسووج لاوانی شۆڕشگێڕ ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌ییان ئاگردا، له ڕزوانشار لاوانی بوێر بنكه‌ی به‌سیجیان سووتاند و لاوانی قاره‌مانی كرماشان له بلواری تاقوه‌سان تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونیان بوو.