ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له چه‌ند شار دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و چه‌ندین كه‌س كوژران و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،خه‌ڵكی قاره‌مانی به‌لووچستان پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له‌شاره‌ی خاش هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و به‌پێی زانیارییه‌كان ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، له وڵامدا لاوانی بوێر فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یان داگیر و ئاگر دا، له “ڕاسه‌ك” لاوانی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و جاده‌ی “په‌هره” یان داخست، له سه‌راوان، زاهیدان و ئێرانشار به هه‌زاران كه‌س به دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتگه‌ران بوونه‌وه و ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ڕژیمیان ئاگر دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی قاره‌مانی بۆكان له گه‌ڕه‌كی مه‌جبوورئاوا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن و چه‌ند لاو به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون، له شاری سنه و بانه‌ش خه‌ڵكی ناڕازی به كردنه‌وه‌ی ئاگر و ڕێبه‌ندان ڕێگای هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخست. له كانی دیناری مه‌ریوان هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و له كووره‌ی مووسه‌وی مه‌ریوان خه‌ڵكی ناڕازی له‌سه‌ر شه‌قام دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه، له جه‌وادیه‌ی تاران خۆپێشاندانێكی به‌هێز دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.