ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی “پێدرۆ كاستێلۆ” سه‌رۆككۆماری پێشووی پرو و تێكهه‌ڵچوونیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس، لانیكه‌م ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخه‌كه له شاری “جولیاكا” له باشووری پرو ئاڵۆزتر بووه و خۆپێشانده‌ران هه‌وڵیان داوه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره داگیر بكه‌ن به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس هاتۆته ئاراوه و ١٧ كه‌س كوژراون و ٦٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، دوو مێرمنداڵ له نێو كوژراواندا بوونیان هه‌یه و ٢٨ ئه‌فسه‌ری پۆلیسیش به‌سه‌ختی برینداربوون.