شه‌وی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره‌كانی كرماشان، ئیلام، سنه، ئابدانان، مه‌ریوان و ورمێ وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌واڵی ئه‌منی و قه‌تع كردنی ئه‌نته‌رنێت، درێژدرا و له هه‌ندیك شوێن ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ، كرماشان، ئیلام، ئابدانان، مهاباد، بوكان، ماكۆ، نه‌غه‌ده، پیراشنار، مه‌ریوان و سنه، ژنانی ناڕازی په‌چه‌ی كۆیلایه‌تییان له‌سه‌ر لادا و شان به‌شانی پیاوان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌شدارییه‌كی به‌رینیان هه‌بوو و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. ناڕازین ده‌ڵێن: “ئێمه هه‌موومان ژیناین، ده‌جه‌نگین و ده‌مرین، به‌ڵام كوڵ ناده‌ین”. به‌وتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له به‌شێك له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شیشه‌ی ماڵ و دووكان و ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكیان شكاندووه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یكه چه‌واشه‌كاری بكه‌ن كه گۆیا خۆپێشانده‌ران ئه‌و كاره‌یان كردووه.