ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆ، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خه‌ڵكی چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی شاری قووچان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و تێكهه‌ڵچوونی قورسیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم بووه، هه‌روه‌ها قوتابیانی مه‌دره‌سه له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، بۆكان، دێولان، سنه، سه‌قز، ئه‌راك، شیراز و به‌ندره عه‌باس به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه و چه‌ند قوتابی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران، خوێندكارانی زانكۆ له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، تاران، ئه‌راكن زه‌نجان، كه‌ره‌ج، گیلان، مازه‌نده‌ران و بابۆل و شیراز له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دروشمی “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌راسه‌تی زانكۆی نه‌وشیره‌وانی بابۆل ئه‌شكه‌نجه و ئازاری خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌ی داوه. به‌پێی دوایین زانیاری كۆمه‌ڵێك له كادره‌كانی ڕژیم كه خه‌ڵكی كرماشانن له به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانی سه‌ركوتی خه‌ڵكی سنه خۆیان بواردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی شاری سه‌قز شه‌قامه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كردووه و لاوانی مه‌روده‌شتی فارس تێكهه‌ڵچوونی قورسیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم بووه وخه‌ڵكی شاری ته‌رێز بۆ جارێكی دیكه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشم ئه‌ڵێنه‌وه.