ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، به‌نده‌ر عه‌باس، شیراز، ڕه‌شت، تاران، كه‌ره‌ج، ته‌ورێز، كرمان، ڕه‌شت، قه‌زوین، ئه‌راك، بابۆل، لاهیجان، شاری كورد، زاهیدان و ئێرانشار و قوم بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازای به‌لووچ بۆ ڕۆژی دووهه‌م و پاش مانگرتنی گشتی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، خه‌ڵكی ناڕازی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدا، سه‌راوان و ئێرانشار له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستدرێژی سێكسی فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس و كۆمه‌ڵكۆژكردنی خه‌ڵكی ناڕازی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی هه‌ینی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كونتڕۆڵی به‌شێكی به‌رین له ناوچه‌كانی زاهیدانیان به‌ده‌سته‌وه گرت و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك ناچار به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێلی كۆپتر بوو و به چه‌كی قورس خه‌ڵكی دایه به‌ر ده‌سڕێژی كولله و چه‌ندین كه‌س كوژاو برینداربوون، له شاری تارانیش پاش مانگرتنی به‌شێك له بازاڕه‌كانی ئه‌و شاره، خه‌ڵكی ناڕازی له شه‌قامه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و شاره دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونن له‌شاری كه‌ره‌ج و قه‌زوین خه‌ڵكی ناڕازی شه‌قامه‌كانیان به‌ڕووی سه‌ركوتگه‌ران داخست و له شاری ئه‌راك خۆپێشاندانێكی گه‌وره به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌ڕێوه‌چوون له‌شاری مه‌شهه‌د لاوانی ئه‌و شاره له وه‌كیل ئاباد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و شه‌قامه‌كانی كرمان گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان لاوانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم بوو، له‌شاره‌كانی بابۆل و لاهیجانیش خه‌ڵكی ناڕازی به دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له شاری ڕه‌شتیش لاوانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلانی ئه‌نجام دا.