کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سنه‌، مه‌ریوان،قوروه‌، شنۆ، سه‌رده‌شت، شیراز، بورازجان، ته‌ورێز، یه‌زد، تاران، گه‌وهه‌رده‌شت و بابوله‌سه‌ر گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی بوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچانی شاری سنه‌ بوێرانه‌ له‌ شه‌قامی شه‌شه‌می به‌همه‌ن له‌چكیان له‌سه‌ر لادا و له‌ ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌ دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشیان وته‌وه‌، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌ش له‌وانه‌ به‌هاران ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ستیپێكرد و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌ شاری شنۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن، له‌ شاری قوروه‌ش خه‌ڵكی دلێری ئه‌و شاره‌ بۆ جارێكی تر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆربه‌رێوه‌ برد، هه‌روه‌ها شاری مه‌ریوان ناڕازییان بوێرانه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ و له‌شاری سه‌رده‌شت لاوانی ئازای ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س برینداربوون، له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌ڕه‌كانی تاران و گه‌وهه‌رده‌شت شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی ڕژیم هاته‌ ئاراوه‌، له‌ شاری یه‌زد خۆپێشانده‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ كۆمار ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌، له‌ شاری بورازجان، لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و له‌ شاری ته‌ورێز هێزه‌كانی ڕژیمیان ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ كرد، له‌ شاری ئه‌راك و دزفول و ئه‌ندیمشك خۆپێشاندان ده‌ستیپێكرد وناڕازیان شه‌قامه‌كانیان داخست.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوژران  و برینداربوونی ١٧ كه‌س له‌ به‌لووچستان

-

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-