شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵكی ناڕازی دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی“یان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی تاران له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و دژبه دیكتاتۆر دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی شیراز، بووشێهر خه‌ڵكی بوێر تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوونه‌وه، له شاره‌كانی جوونه‌قان، شاهینشه‌هر، ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د خه‌ڵكی ناڕازی شه‌قامه‌كانیان داخست و شه‌ڕی سه‌خت له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا، هه‌روه‌ها خه‌ڵك له شاری ڕه‌شت و ورمێ و ته‌ورێز تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان ئه‌وته‌وه، له شاری قومن مێهرشار و گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج شه‌ڕی قورس له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی رژیم ڕوویدا و له گهڕهكانی سه‌تارخان، شه‌ریعه‌تی، پوونه‌ك، نارمه‌ك، ئیسلامشار و كه‌ریم خان و وه‌لیعه‌سر خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی به‌ڕێوه‌چوو و خۆپێشانده‌ران به كۆكتل مۆلۆتۆف ئۆتۆمبێلی سهركوتگهرانیان ئاگردا.