ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له شاری سنه بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه و ده‌نگی ته‌قه له گه‌ره‌كه جیاجیاكانی ئه‌و شاره ده‌بیسترێت، هه‌روه‌ها به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، شاره‌كانی شنۆ و مهاباد و مه‌ریوان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شاری شنۆیان گه‌مارۆ داوه، دووكان و بازاڕه‌كان داخراون و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕانی ماڵ به ماڵ به دوای خۆپێشانده‌ران دا، له شاری مهاباد و مه‌ریوان و بانه هێزێكی زۆر له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شارانه جێگیر كراون، له زانكۆی تاران خۆپێشاندانی خوێندكاران ده‌ستیپێكردووه و شاره‌كانی زاهیدان، سه‌راوان و شیراز خه‌ڵكی ناڕازی به دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و سهنگربهندیان كردووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه، هه‌روه‌ها له شاری ته‌ورێزیش خۆپێشاندان ده‌ستی پێكردووه و له گه‌ڕه‌كه‌كانی “ئه‌شه‌رفی“، سه‌تارخان و هه‌فت حه‌وز خۆپێشانده‌ران شه‌قامه‌كانیان داخستووه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشم ده‌ڵێنه‌وه. له به‌لووچستانی قاره‌مان خه‌ڵكی خۆڕاگر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم شه‌ڕی چه‌كداریان ده‌ستپێكردووه و له ئسیفه‌هان خۆپێشاندانێكی به‌رین به‌ڕێوه ده‌چێت و شه‌قامه‌كانی شه‌ریعه‌تی و نارمه‌ك لاوانی شۆڕشگێڕ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و له گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج سه‌رهه‌ڵدانی لاوانی ئه‌و شاره ده‌ستیپێكردووه و شه‌قامه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یان داخستووه و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم سه‌نگه‌ربه‌ندیان كردووه. گه‌ڕه‌كه‌كانی پوونه‌ك و ئێكباتان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌زاران كه‌سی ده‌ستیپێكردووه و له شاری قه‌زوین خۆپێشانده‌ران چه‌ند ئۆتۆمبێلی سهركوتگهرانیان ئاگر تێبه‌رداوه.