کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران

نیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ جارێكی دیكه‌ له‌و ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆرومه‌رگ بۆ خامنه‌یییان وته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و ڕاسته‌وخۆ به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی خوێندكارانیان كرده‌ ئامانج و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركرد، ئێواره‌ش شاری شیراز خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و شاره‌ له‌ چه‌ند شه‌قام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیمه‌رگ بۆ خامنه‌یییان وته‌وه‌، له‌ شاری ئامۆل خۆپێشانده‌ران شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ڕه‌ورووبوونه‌وه‌، هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردووش له‌ شاری ئه‌لوه‌ندی سه‌ر به‌ ئوستانی قه‌زوین ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌ران سووتێندرا، له‌ به‌نده‌ر عه‌باس حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی مه‌لاكان سووتێندرا و شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ ڕوویدا، له‌ شاری برووجێردی سه‌ر به‌ لورستان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم سووتێندرا، له‌ شاری قوم بنكه‌یه‌كی به‌سیج ئاگردرا و له‌شاره‌كانی كاشمه‌ر و گورگان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌خت له‌نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا. به‌ پێی دوایین زانیاری،شاره‌كانی قوم، شیراز، تاران و ئیسفه‌هان، زه‌ڕین شار، شاهین شار و ڕه‌شت زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی تاران خه‌ڵك بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وتووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی دیكه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ تاران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-