ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ئازادیخوازی سمیرۆم له ئوستانی ئیسفه‌هان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان به شه‌ڕهاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی سمیرۆم شه‌وی شه‌ممه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ئه‌ندامێكی سپای پاسداران له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كوژرا و چه‌ند خۆپێشانده‌ریش برینداربوون، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ جارێكی دیكه شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان تێكهه‌ڵچوون، به‌پێی زانیارییه‌كان، باروودۆخی سمیرۆم زۆر ئه‌منیه‌تییه و هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ڕژاونه‌ته ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆڵه‌یان گیانی به‌ختكردووه و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و شاره‌كه به ته‌واوه‌تی له مانگرتن دایه و هێڵی ئینترنێت پچڕاوه.