ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی بوێری به‌لووچستان و ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی بوێڕی به‌لووچستان بۆ جارێكی دیكه و پاش نوێژی هه‌ینی دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه، هه‌روه‌ها له سێ ڕێیانی ئه‌مین له شاری ته‌ورێز لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و شه‌قامه‌كانیان داخست، شه‌وی ڕابردووش بنكه‌ی به‌سیجی شاری ڕه‌زه‌نی هه‌مه‌دان له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه ئاگردرا و له شاری سنه‌ش رۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێلی دادوه‌رێكی دادگای ئینقلابی سنه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه سووتێندرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی بوێری تاران له گه‌ڕه‌كی مه‌جیدییه‌ی شومالی به به‌نزین و ناڕنجۆكی ده‌ستی بنكه‌ی به‌سیجی ئه‌و ناوچه‌یان به ته‌واوی سووتان، به‌كاتی شه‌و لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به ئاگركردنه‌وه شه‌قامه‌كانی شاریان داخست و لاوانی شووشته‌ر به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رڕژیم تێكهه‌ڵچوون.