به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، وه‌كوو دوو ڕۆژی ڕابردوو، به ده‌یان شاری ئێران گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه بووه.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی ته‌وڕێز، تاران، خۆڕه‌م ئاوا، شیراز، نه‌وشه‌هر، ڕزوانشار، مه‌ره‌ند، زاهیدان، وه‌رامین، هه‌مه‌دان، سه‌رده‌شت، ئامۆل، بابۆل، قه‌رچه‌كی وه‌رامین، پاوه، تونێكابۆن، نه‌وشه‌هر،ماكوو، شیروان، بوجنۆرد، ئه‌رده‌بیل، شاباد، سه‌رابڵه، ئیلام، كرمان، ئیلام، سیمنان، گونبه‌دی كاڤووس، زه‌ڕین شار، تالێش، گه‌رمسار، شه‌هسه‌وار، قیشم، نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی، سنه، مهاباد، بۆكان، مه‌ریوان، پاكده‌شت، دێهلۆڕان و كرماشان، ڕۆژی چوارشه‌ممه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له زۆربه‌ی شاره‌كان خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی دوایین زانیاری چه‌ندین كه‌س له‌شاره‌كانی ڕه‌به‌ت، سه‌رده‌شت، شنۆ، مهاباد، بۆكان، سنه، ورمێ، ئیلام، به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم برینداركراون، هه‌روه‌ها ناڕازیان له‌شاری ئامۆل فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یان ئاگردا. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی چوار كه‌س له برینداره‌كانی شاری شنۆ ناجێگیره. له شاری گونبه‌دی كاڤووس ژنان له‌چكه‌كانیان ئاگرداوه و دروشمی “كۆماری ئیسلامیمان ناوێت”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. له شاری ته‌ورێز خۆپێشانده‌ران كه‌ڵانته‌ری ١٢یان ئاگردا و له شاری نه‌وشه‌هر دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌ران سووتێندرا، هه‌روه‌ها له شاری شیروان شار كه‌وتووه‌ته ده‌ست خه‌ڵكی ناڕازی و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان داگیركردووه.