شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له شاره‌كانی قه‌زوێن، سمیرۆم، تاران و چه‌ند شاری دیكه دژبه كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی قه‌زوێن و سمیرۆم تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه”یان به‌رزكرده‌وه، له شاری سمیرۆم هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له چه‌ند شاری ئێران لاوانی شۆڕشگێڕ به كۆكتل مۆلۆتۆف هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی به‌سیج و ده‌فته‌ری ئیمام جومعه و له چه‌ند گه‌ره‌كی تارانیش خه‌ڵكی ناڕازی بانگی ئازادی شه‌وانه‌یان دژبه كۆماری ئیسلامی به ده‌نگی به‌رز وته‌وه.