سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی خۆپێشانده‌ران له ڕووسیه، دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كانی “سیبری”، “مۆسكۆ” “مینسك” و “سان پترزبوورگ” بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژ دژی هێرشی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین خۆپێشاندانیان كرد و له وڵاتانی ئازه‌ربایجان، گۆرجستان، كانادا، ئا‌مریكا و ئاڵمان، ئیسپانیا، پۆرتۆغال، شیلی و چه‌ندین وڵاتی دیكه خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشه‌كانی ڕووسیه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی ڕووسیه تاوه‌كوو ئێستا لانیكه‌م ٥ هه‌زار كه‌س له خۆپێشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردوو و تا ده‌چپت ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتر ده‌بێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكانی جیهان له شاره‌كانی باكوو، مادرید، بارسلوون، لیسبوون، واشینگتوون، بڕلین و ئۆتاوای كانادا له ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیدا، دژی شه‌ڕ و شه‌خسی “ولادیمیر پووتین” دروشمیان وته‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئۆكراین ده‌ربڕی.