کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه‌گرانی له‌ خووزستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییانی خووزستانی له‌ شاره‌كانی “ئیزه‌”، “شووشته‌ر”، “دزفوول” و “شادگان” و “ماهشه‌هر” سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌ كردنی شاره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ و داخرانی هێڵی ئینترنت، درێژه‌یان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.

به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خۆپێشانده‌رانی  شاری “شووشته‌ر” به‌ ئاگرتێبه‌ردانی لاستیك ڕێگای سه‌ره‌كی “دزفوول-شووشته‌ر”یان داخستووه‌ و له‌ شاره‌كانی “ئیزه‌” و “ماهشه‌هر”یش خۆپێشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانی “ئیزه‌” و ناوچه‌ی “جه‌ڕاجی” ماهشه‌هر”یان داخست. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پاش ئازادكرانی نرخی پێداویستییه‌كانی خۆراك و وه‌لانانی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی، شه‌پۆلێكی نوێی خۆپێشاندان له‌ ئۆستانی خووزستان و چه‌ند شاری دیكه‌ له‌وانه‌ “تاران”، “قۆم”، “ئه‌راك” و “كرماشان” ده‌ستیپێكردووه‌ و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان زۆربه‌ی شاره‌كانی میلیتاریزه‌ كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ له‌زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان

-

درێژه‌ی مانگرتنی كامیۆنداران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-