شه‌وی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی مردنی “قاسم سوله‌یمانی” گه‌وره تیرۆریستی سپای پاسداران، لاوانی شۆڕشگێڕی مهاباد شه‌قامه‌كانیان داخست و شایی و هه‌ڵپه‌ركیان گیڕا، هه‌روه‌ها لاوانی ئازادیخواز له شاره‌كانی تاران،كرمان،یه‌زد، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، ئه‌راك، ڕه‌فسه‌نجان، ارده‌بیل، ئیسفه‌هان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به‌نێر و په‌یكه‌ره‌كانی ئه‌و تیرۆریسته‌یان ئاگردا و له شاری تاران فه‌رمانده‌یه‌كی سپای پاسداران به‌ناوی “سه‌رهه‌نگ قاسم فه‌تحۆڵڵاهی” له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه به چوار فیشه‌ك كورژا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه وێڕای میلیتاریزه كردنی شاری سمیرۆم، لاوانی بوێری ئه‌و شاره ده‌فته‌ری ئیمام جومعه‌یان ئاگردا.