ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی مه‌ریوان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت و خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ندین شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی مه‌ریوان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “نه‌سرین قادری” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه مانیان گرت و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش بۆ جارێكی دیكه خۆپێشاندانیان كرد و شه‌قامه‌كانیان داخست، له شاره‌كانی سنه، بۆكان و مهاباد لاوانی بوێر هاتنه سه‌ر شه‌قام و به ئاگردانی لاستیك ڕێبه‌ندانیان ساز كرد و لاوانی قاره‌مانی كه‌ره‌ج ئۆتۆمبێلێكی هێزه ئینتزامییه‌كانیان به چه‌ك و چۆڵه‌كانیه‌وه ڕفاند، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دووكاندارانی بازاڕی موبلی تاران دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم مانیان گرت و له به‌نده‌ر عه‌باس و ئه‌ردێستان لاوانی شۆڕشگێڕ دوو بنكه‌ی به‌سیجیان ئاگردا، به‌پێی دوایین زانیاری هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سنه ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو كردووه و تێكهه‌ڵچوون له نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی ڕژیم هاتووه‌ته ئاراوه.