ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، به هه‌زاران فه‌ڕانسه‌وی له پاریس، لیۆن و چه‌ند شاری دیكه دژبه توندووتیژییه‌كانی پۆلیس و ده‌ستبه‌سه‌كرانی ده‌یان كه‌س خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلیسی فه‌ڕانسه خۆپێشاندانی سی هه‌زار كه‌سی ژینگه‌پارێزانیان له ناوچه‌ی “سه‌ن سلیه‌ن” به توندووتیژییه‌كی بێ وێنه‌وه سه‌ركوت كرد و له‌و ڕووداوه به‌لاینكه‌م ٢٠٠ خۆپێشانده‌ر بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی ٤٠ كه‌سیان ناجێگیره و دوو كه‌سیش چوونه‌ته كۆما. توندووتیژییه‌كانی پۆلیس كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هه‌زاران فه‌ڕانسه‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته دژبه ده‌وڵه‌ت و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان خۆپێشاندانیان كرد.