ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ١١ ڕۆژه كرێكاران، كارمه‌ندان، قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ له فه‌ڕانسه دژبه په‌سه‌ندكرانی گه‌ڵاڵه‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له ٦٢ ساڵه‌وه بۆ ٦٤ ساڵ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاستی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه به‌رین تر ده‌بێت و چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگاش په‌یوه‌ست به مانگرتن و خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری ده‌بن. به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س له پاریس و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به‌ده‌یان پۆلیس بریندار و چه‌ندین شه‌قام و ئۆتۆمبێل سووتێندراون.