کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ فه‌ڕانسه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ فه‌ڕانسه 4 2

خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی فه‌ڕانسه و بڵاوه‌پێكردنی هه‌زاران پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ “سه‌نت سولین” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن و ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیسیان ئاگر دا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی ماكرۆن ده‌یه‌وێت ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بباته سه‌ره‌وه،‌ له‌و وڵاته مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاستی توندووتیژییه‌كان ده‌ڕواته سه‌ره‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش به‌ ته‌واوی شاره‌كانی فه‌ڕانسه دا په‌ره‌ ده‌ستێنێت.