پاش داگیركردنی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان و ئاواره‌بوونی ١٢٠ هه‌زار كه‌س، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
وێڕای پێدانی زیمانه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ له‌به‌رچاو گرتنی مافی ئه‌رمه‌نیه‌كانی ناوچه‌ی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ، به‌ڵام ١٢٠ هه‌زار دانیشتووی ئه‌و ناوچه بۆ ئه‌رمه‌نیستان كۆچیان كردووه و له دۆخێكی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌روه‌ها له شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له نێوان ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجان و جوداییخوازه‌كانی ئه‌رمه‌نی، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو، ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و ١٢٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.