ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانشار دژبه ڕژیم مانیان گرت و له ئیزه ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه “كیان پیرفه‌له‌ك” به‌ڕێوه‌چوو و له چه‌ند شاری دیكه بنكه‌كانی به‌سیج له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه سووتێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی ئێرانشار له به‌لووچستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و لاوانی شۆڕشگێڕ له ئیسلامشار بونیادی شه‌هید و ئیسارگهریان ئاگردا هه‌روه‌ها له شه‌هریار و به‌نده‌ر عه‌باس دوو بنكه‌ی بسیج له تۆڵه‌ی ژاراوایكردنی قوتابیان سووتێندرا و لاوانی شۆڕشگێڕ به مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی چوار قوتابی ژووری سه‌رۆكی ئامووزش و په‌روه‌رشی بووشێهریان ئاگر دا و له دێهده‌شت ڕێكخراوی ته‌بلیغاتی ئیسلامی سووتێندرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیزه به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی یادكرنه‌وه‌ی “كیان پیرفه‌له‌ك” دا كرد و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ ڕژیمی منداڵ كوژ”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه فه‌رمانده‌ی سپای تیرۆریستی پاسداران له شاری قوروه له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كوژراوه.