ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی به هه‌زاران شارۆمه‌ندی فه‌ڕانسه‌و‌ی بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش په‌سه‌ندكردنی زۆربه‌ی به‌نده‌كانی لایه‌حه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ڕانسه‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.