شه‌وی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا و له چه‌ند شار هاوكات له‌گه‌ڵ مردنی “قاسم سلێمانی” به‌نێره‌كانی ئه‌و تیرۆریسته ئاگردرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به كۆكتۆڵ مۆلۆتۆف شۆرای هاوئاهه‌نگی ته‌بلیغاتی ئیسلامیان له‌و شاره ئاگردا و لاوانی مهاباد پاش ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “شه‌ماڵ خه‌دیری پور” به ئاگردانی لاستیك و داخستنی شه‌قامه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشیگێڕ له شاره‌كانی یه‌زد، كرمان، مه‌شهه‌د، تاران، كه‌ره‌ج، ئه‌راك، ئیسفه‌هان و شاری كورد به‌نێره‌كانی قاسم سلێمانی و خامنه‌ییان ئاگردا.