ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “ئیمانۆئل ماكرۆن” له‌شاره‌كانی پاریس، ڕن و مارسه‌ی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش په‌سه‌ندكرانی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له فه‌ڕانسه په‌ره‌ی سه‌ندووه و خه‌ڵكی ناڕازی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی پاریس، ڕن و مارسه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.