ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆرای یاسای بنه‌ڕه‌تی فه‌ڕانسه زۆربه‌ی به‌نده‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی ته‌مه‌نی یاسای خانه‌نشینی په‌سه‌ند كرد و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆرای یاسای بنه‌ڕه‌تی فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ شه‌ش به‌ندی ئه‌و لایه‌حه‌یه دژایه‌تی كردووه به‌ڵام به‌نده‌كانی دیكه و به تایه‌بت گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له ٦٢ ساڵه‌وه بۆ ٦٤ ساڵی په‌سه‌ند كردووه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ داخوازی “گشتپرسی ئیبتكاری هاوبه‌ش” كه له‌لایه‌ن حیزبه چه‌په‌كانه‌وه پێشنیار كرابوو دژایه‌تی كردووه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی نئۆلیبڕاڵی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.