ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌یان هه‌زار شارۆمه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی بۆ دوازده‌هه‌مین حه‌وته‌ی به‌رده‌وام دژبه یاسای بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.
له زۆربه‌ی شاره‌كانی فه‌ڕانسه ئیتحادییه كرێكارییه‌كان بۆ خۆپێشاندان ڕاگه‌یاندنیان بڵاو كردبوو و كرێكارانی ناڕازی هێڵه‌كانی ڕێگه‌ی ئاسن و جاده‌كانیان داخست. له پاریس كرێكارانی به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ مانیان گرت و به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی ئیسكله‌كانی به‌نده‌ر، هاتووچۆی كه‌شتیه‌كان ڕاگیرا. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه “ئیمانۆئل ماكرۆن” بۆ جارێكی دیكه به‌رگری له په‌سه‌ندكردنی یاسانی گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی كرد و به‌ڵێنی دا كه ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان وتوووێژ ده‌ست پێ ئه‌كات به‌ڵام كرێكاران ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به ماكرۆن و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی نییه و ئه‌وان نوێنه‌ری سیسته‌می نئۆلیبڕاڵی سه‌رمایه‌دارین و داكۆكی له مافی سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ن.