ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، گرووپێكی ٢٠٠ كه‌سی له خۆپێشانده‌ران له به‌رده‌م شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌وڵه‌تی ماكرۆن ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌لیزابت بۆڕن” سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕانسه ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرد له شاری “ڕۆدز”. ناوبراو كاتێك بۆ كادری ده‌رمان و پێرسۆنێلی ئه‌و نه‌خۆشخانه قسه‌ی ده‌كرد، ٢٠٠ خۆپێشانده‌ر له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه كۆبوونه‌وه و به هووكردن و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ده‌وڵه‌ت، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ یاسای گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی دەربڕی.