کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه‌ تالیبان له‌ ئه‌فغانستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی گوڵان، خه‌ڵكی ولایه‌تی به‌ده‌خشان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی حكوومه‌تی تالیبان خۆرپێشاندانیان كرد و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه سه‌ركوت كران.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی چه‌ند ولایه‌تی ئه‌فغانستان له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی چه‌كدارانی تالیبان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ سێ كه‌سیان كوشت و چه‌ند كه‌سیان بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی ولایه‌تی به‌ده‌خشان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی حكوومه‌تی تالیبان و دۆخی خراپی لافاو لێداراوانی ولایه‌ته‌كانی ته‌خار، به‌غڵان و به‌ده‌خشان ڕژانه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سیان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ بریندار و زیاتر له‌ ٦٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-