کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه‌ ئێعدام له‌ چه‌ند شاری ئێران

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گوڵان، لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا و دیواری شاره‌كانیان به‌ دروشم نه‌خشاند و له‌ مه‌شهه‌د، ئامۆل، ئه‌راك، كه‌ره‌ج و تاران كچان و كۆڕانی ئازادیخواز به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، لاوانی شۆڕشێگیڕ له‌ شاره‌كانی تاران، ئه‌راك و كه‌ره‌ج دار و دیواری شاره‌كانیان به‌ دروشمه‌كانی “به‌سیجی و ساواكی یه‌كێكن”، “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” نه‌خشاند، هه‌روه‌ها كچان و كۆڕانی ئازادیخواز له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران،گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د و شاری ئامۆل به‌ خۆپێشاندان له‌سه‌ر شه‌قام  ئەم پەیامەیان پێ بو کە شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” درێژی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-